ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان: شیعه كه‌مینه‌ن له عێراقدا
ئه‌ردۆگان له‌مباره‌یه‌وه گوتی \""من ده‌ڕۆم بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نه‌ك به‌ته‌نها له‌پێناو سووریا، به‌ڵكو له‌پێناو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ش كه له عێراق هه‌ن، من نیگه‌رانم له‌وه‌ی عێراق ببێته سووریایه‌كی تر، عێراق سونه و شیعه‌ی تێدایه و له عه‌ره‌ب و كورد و توركمان پێكدێت و زۆرینه‌یان سونه‌ن و شیعه‌ش هه‌ن، به‌شێك له‌و شیعانه توندڕه‌و و به‌شێكشیان میانڕه‌ون\"".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گووتیشی حكومه‌تی ناوه‌ند حكومه‌تی كه‌مینه‌یه له راستیدا و ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر\"" پاڵپشتیی تایبه‌ت نه‌بایه\""، چونكه وه‌كو ئه‌و گووتی\"" حكومه‌تێكی شیعییه\""، ئه‌ردوگان ئومێدیشی خواست عێراق دابه‌ش نه‌بێت و یه‌كێتی خاكه‌كه‌ی بپارێزرێت.
ئه‌ردۆگان گوتیشی \""رژێمی عێراق ده‌یه‌وێت دۆخه‌كه به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیی ببات\""."
