ئەردۆغان ده‌خوازێ له‌ توركیا چاره‌سه‌ری تاڵه‌بانی بكرێت

ئەردۆغان ده‌خوازێ له‌ توركیا چاره‌سه‌ری تاڵه‌بانی بكرێت
19ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق باری ته‌ندروستی خراپ بوو، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند پێشوازی له‌ تاڵه‌بانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ توركیا چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بكرێت و دووپاتی كرده‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵێكی پزیشكی ده‌ده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ركۆماری عێراق.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ دوای گه‌یشتنی تیمێكی پسپۆری ته‌ندروستی ئێرانی له‌ دوێنێ شه‌ودا، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دوو تیمی تری پزیشكی له‌ وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا بگه‌نه‌ به‌غدا بۆ هاریكاریكردنی چاره‌سه‌ری سه‌ركۆمار.
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی تاڵه‌بانیشه‌وه‌، دوێنێ تیمی پزیشكیه‌كه‌ی تاڵه‌بانی دووپاتیان كرده‌وه‌ ته‌ندروستی سه‌ركۆمار جێگیرتر بووه‌.
Top