تیمی پزیشكی: باری تەندروستی سەرۆك كۆمار جێگیرە

تیمی پزیشكی: باری تەندروستی سەرۆك كۆمار جێگیرە
18ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- كەمێك بەر لە ئێستا تیمێكی پزیشكی كە سەرپەرشتیاری تەندروستی مام جەلال دەكەن، جێگیربوونی تەندروستی سەرۆك كۆماریان دوپاتكردەوە.

تیمێكی پزیشیكی لە بەغدا لە شاردی پزیشی لەكەمێك بەر ئێستا كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان بەست و تێیدا رایانگەیاند كە مام جەلال، سەرۆك كۆماری عێراق دوێنێ شەو تووشی بەرزبوونەوە و خراپی باری تەندروستی بووە و بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، بەڵام پاش ئەوەی كاری پێویستی بۆ كراوە، تەندروستی جێگیر بووە.

تیمە پزیشكیەكەر راشیگەیاند كە سبەی تیمێكی تایبەتی بەریتانی دەگەنە بەغدا بۆ زیاتر دڵنیابوون لە رەوشی تەندروستی سەرۆك كۆمار.

پێشتر لە هەواڵێكدا بڵاو كرایەوە كە تیمێكی پزیشكی لە ئەڵمانیەوە بەرەو بەغدا بەڕێ كەوتوون و هێشتا زانیاری راپۆرتی ئەو تیمە بڵاو نەكراوەتەوە.
Top