سەرۆك كۆمار نەخۆشە

سەرۆك كۆمار نەخۆشە
18ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- به‌هۆی‌ ماندوبونی‌ زۆر‌و تێكچونی‌ ره‌وشی‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌غداد كراوه‌‌و له‌ئێستادا له‌ژێر چاودێری‌ پزیشكیدایه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ نوسینگه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماردا هاتووه‌،‌\" فەخامەتی‌ سەرۆک کۆمار لەماوەی‌ رابردوودا هەوڵی‌ چاودێری داوە بە ئامانجی‌ بەدیهێنانی‌ ئۆقرەیی و رێککەوتن لە وڵاتدا ، لە ئەنجامی‌ هیلاکی‌ و ماندوویی بەڕێزیان رووبەڕووی‌ ماندوبوونێکی‌ تەندروسی بۆتەوە ، بۆیە ئێوارەی‌ دوێنێ رۆژی‌ دووشەممە 17/12/2012 برایە نەخۆشخانە لە بەغدا و ئێستا لەژێر چاودێری‌ کادری پزیشکی‌ پسپۆردایە ، لەکاتێکی‌ نزیکدا راپۆرتی‌ پزیشکی‌ لەوبارەیەوە بڵاودەکرێتەوە\"".


به‌پێی‌ سه‌رچاوه‌كان تێكچونی ‌ره‌وشی‌ ته‌ندروستی‌، تاڵه‌بانی‌، راسته‌وخۆ پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، نوری‌ مالكی‌، كه‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌ به‌غداد ئه‌نجامیدا."
Top