فیدراسیۆنی پەنابەران: 20 پەنابەری عێراقی لەیۆنان خنكان
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران رایده‌گه‌یه‌نێت، \"له‌ڕاگه‌یاندنێکی پۆلیسی یۆنانیدا هاتوه که به‌یانی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه به‌له‌مێکی بچوک که په‌نابه‌رانی عێراقی هه‌ڵگرتبوو به‌هیوای ئه‌وه‌ی بگه‌نه یۆنان، له‌نزیک دورگه‌ی لیسفۆسی ڕۆژهه‌ڵاتی یۆنان ژێر ئاوکه‌وت که بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 20 سه‌رنشینی ناو به‌له‌مه‌که\"".
فیدراسیۆنی ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه ئه‌و به‌له‌مه له‌که‌ناره‌کانی نزیکی تورکیاوه گه‌شته‌که‌ی ده‌ستپێکردووه‌و 27 که‌س‌و کابتنی به‌له‌مه‌که‌ی هه‌ڵگرتبوو. به‌گوێره‌ی قسه‌کانی یه‌کێک له‌ڕزگاربووه‌کان، به‌له‌مه‌که به‌دووری زیاتر له‌کیلۆمه‌ترێك له‌و دوورگه‌یه‌وه به‌هۆی به‌هێزی باوه به‌سه‌رنشینیه‌کانه‌وه ژێر ئاو که‌وتووه.
لێپرسراوی پۆلیسی یۆنان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه هه‌موو په‌نابه‌ره‌کان عێراقی بوون‌و هه‌ریه‌که‌یان نزیکه‌ی 2000 دۆلاریان داوه له‌به‌رامبه‌ر بۆ گه‌یشتنیان به دوورگه یۆنانیه‌یه‌که. به‌قسه‌ی ئێشگرانی پۆلیسی که‌ناره‌کانی یۆنان 20 ته‌رمیان له‌ده‌ریاکه‌دا ده‌رهێناوه‌و به‌دوای ئه‌وانه‌شدا ده‌گه‌ڕێن که ڕزگاریان بووه.
لای خۆیه‌وه، دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەبارەت بەو رووداوە رایگه‌یاند، \""تراژیدیای مەرگی ئەو 20 پەنابەرە پەڵەیەکی رەشە بەنیوچاوانی سیاسەتی نامرۆڤانەی حکومەتەکانی ئەوروپاوه، لەپێشیانەوە دەسەڵاتە کۆنەپەرست‌و گەندەڵەکەی نوری مالکی‌و بێهەڵویستی نامەسئولانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بەپرسی پەنابەران\""."
