چه‌كدارانی نه‌ناسراو 2 كه‌س له‌دیاله‌ ده‌كوژن

چه‌كدارانی نه‌ناسراو 2 كه‌س له‌دیاله‌ ده‌كوژن
12ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ كوشتنی دوو كه‌سی له‌ 2 رووداوی جیادا ئاشكرا كرد كه‌ یه‌كێكیان برای به‌رپرسێكی پارتی ئیسلامی سوننه‌كانه‌و یه‌كێكی دیكه‌شیان ئه‌ندامی سه‌حوه‌یه‌.

عه‌لی حه‌یده‌ر ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی پارێزگای دیاله‌ رِاگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌ له‌ عه‌باس عه‌بدولهادی برای محه‌مه‌د عه‌بدولهادی تائی جێگری به‌رپرسی لقی دیاله‌ی حزبی ئیسلامی عێراقی ده‌كه‌ن و ده‌یكوژن،له‌رووداوێكی تردا چه‌ند چه‌كدارێك له‌ناوچه‌ی گاتۆنی باقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله‌ ته‌قه‌ له‌ ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی سه‌حوه‌ ده‌كه‌ن و ده‌ست به‌جێ گیان له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات بۆ جارێكی تر سوننه‌كان ده‌كرێنه‌ ئامانج.
Top