ئیئتلافی نیشتمانی: ناتوانین كۆنترۆڵی مالكی بكه‌ین
په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئه‌حرار، حاكم زاملی، به‌ماڵپه‌ری مه‌دای راگه‌یاندووه، ئیئتلافی نیشتمانی توانای ئه‌وه‌ی نییه كۆنترۆڵی كار‌و كرده‌وه‌كانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران بكات، ناوبراو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو كه زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی ئیئتلافی نیشتمانی له‌گه‌ڵ ئاساییكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدان، به‌ڵام ته‌نها فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌نگاو به‌ره‌و ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه ده‌نێت.
ئیئتلافی نیشتمانی، زۆربه‌ی هێزو لایه‌نه شیعه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت كه دیارترینیان فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسای سه‌ر به‌حیزبی ده‌عوه‌ی نوری مالكی‌و فراكسیۆنی ئه‌حراری سه‌ر به‌ره‌وتی سه‌درو فراكسیۆنی مه‌واتنی سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامییه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در وتیشی، فراكسیۆنه‌كه‌ی كۆكه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان بۆ ده‌رچوون له‌كێشه‌كان، به‌ووته‌ی ئه‌و، له‌ئێستادا هه‌ست به‌هێوربونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا ده‌كرێت دوای داواكاری مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌كان‌و هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق.
لای خۆیه‌وه وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، حه‌مید معه‌لا، به‌هه‌مان ماڵپه‌ری راگه‌یاندووه، \"تێروانینه‌كانمان هاوشێوه‌ی تێروانینه‌كانی لایه‌نه كوردستانییه‌كانه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌نێین، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆمار بۆ به‌غدا، بۆ په‌له‌كردن له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان كۆمه‌ڵێك دیدار‌و كۆبونه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ین\"".
حه‌مید معه‌لا ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌وان جه‌ختیله‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه بریتییه له‌هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، ئه‌ویش به‌كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌كان له‌ناوچه‌كانی ته‌ماسی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق.
مانگی رابردوو 15 پارت‌و لایه‌نی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی ئیئتلافی نیشتمانی كرد‌و له‌چوارچێوه‌ی خستنه‌رووی 9 خاڵدا داوای ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا له‌رێی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله‌و نه‌ینه‌واو سه‌رجه‌م ئۆپراسیۆنه ناده‌ستورییه‌كانی دیكه‌یان كردبوو."
