عه‌سكه‌ری: تاڵه‌بانی متمانه‌ی كوتله سیاسیه‌كانی له‌ده‌ستداوه
ئاوێنه‌نیوز، المربد: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون، سامی عه‌سكه‌ری، له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی، المربد، له‌گرنگی ئه‌و وتووێژانه‌ی كه‌مكرده‌وه كه سه‌رۆك كۆماری عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئوسامه نوجێفی، له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی نێوان به‌غدادو هه‌ولێر ئه‌نجامی ده‌دات.
وتیشی، \"سه‌رۆك كۆمار متمانه‌ی زۆرینه‌ی كوتله سیاسیه‌كانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی لایهنگیركردنی كورد له‌میانه‌ی گرفته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان حكومه‌تی ناوهندو حكومه‌تی هه‌رێم ده‌رباره‌ی پێكهێنانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله\"".
لای خۆیه‌وه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان، حه‌مید بازی، ئه‌و لێدوانانه‌ی، عه‌سكه‌ری، ره‌تكرده‌وه‌و وتی، هه‌ڵگرانی ئه‌و جۆره لێدوانانه \""رق‌و دوژمنكارییه‌كی مێژوویان به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستان هه‌یه\"".
ناوبراو وتی، \""سه‌رۆك كۆمار خاوه‌ن هه‌ڵوێستی خۆی بووه له زۆرێك له ئاستهنگو ناكۆكیه سیاسیه‌كاندا كه دیارترینیان مانه‌وه‌ی بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران له‌رێی ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری كشانه‌وه‌ی متمانه لێی كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له كوتله سیاسیه‌كانه‌وه‌و له‌نێوانیشیاندا هاوپه‌یمانی كوردستانی پێشكه‌شكرا\"".
سه‌رۆك كۆماری عێراق، جه‌لال تاڵه‌بانی، له (16 ی تشرینی دووه‌م) داوای له به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كرد هه‌ڵوێستی خۆی رونبكاته‌وه له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون، سامی عه‌سكه‌ری، پێشكه‌شكرا كه تیایدا هاوپه‌یمانێتی نێوان شیعه‌و كوردی به \""درۆ\"" ناوبرد."
