یەکێتی بۆ لیستەکەی مالیکی: ئەگەر مالیکی چاک نەکەن، رِێگه‌ی دیکە هەیە

یەکێتی بۆ لیستەکەی مالیکی: ئەگەر مالیکی چاک نەکەن، رِێگه‌ی دیکە هەیە
8ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایدەگەیەنێت یەکێک لە ئەرکەکانی سەرۆککۆمار دوای ئەوەی گەڕایەوە بەغدا بریتی دەبێت لە ئاگادارکردنەوەی مالیکی لە سەرپێچییە دەستوورییەکانی و دەشڵێت هەرکاتێک ئەو ئاگادارکردنەوانە نەبوونە هۆی وەستاندنی ئەو سەرپێچییە دەستوریانە و وازلێهنانی ئەوا مەسەلەکان دەچنەوە بەردەم هەڵبژاردنێکی دیکە کە بریتییە لە گۆڕینی نووری مالیکی لەلایەن هاوپەیمانیی نیشتیمانییەوە.
گوتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ئازاد جوندیانی، بە ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر ڕاگەیاند: \"پێش ئەوەی کورد پەنا بەرێتە بەر دادگای دەستووری ڕێگە و شوێنی دیکە هەن، پێشتر سەرۆککۆماری عێراق سەبارەت بەو سەرپێچییە دەستووریانەی پەیوەندی هەیە بە لەشکرکێشیەوە، مام جەلال بە ناردنی نامەیەک هۆشیاری داوە بە فەرماندەی سوپای زەمینی عێراق و ڕایگەیاندووە کە ئەوەی ئەوان دەیکەن نادەستوورییە و وێنەیەکیشی بۆ نووری مالیکی ناردبوو\"".
جوندیانی گوتی: \""لەم ڕۆژانەدا کە سەرۆککۆماری عێراق گەڕاوەتەوە بەغدا بێگومان یەکێک لە ئەرکەکانی ئەوە دەبێت کەئاگاداری نووری مالیکی بکاتەوە لە خاڵ بە خاڵی سەرپێچییە دەستووریەکانی هەرکاتیش ئەو ئاگادارکردنەوانە نەبوونە هۆی وەستاندنی ئەو سەرپێچییە دەستوریانە و وازلێهنانی ئەوا بێگومان ئەوکات ڕێگەی سیاسی هەیە کە بریتییە لەوەی ئاگادار کردنەوەی هاوپەیمانی نیشتیمانی بکاتەوە کە کاندیدی ئەوان بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق سەرپێچی دەستووری هەیە دەبێت چاکی بکەن ئەگەریش چاک نەکەن ئەوا مەسەلەکان دەچنەوە بەردەم هەڵبژاردن و ئەگەرێکی دیکە کەئەویش بریتییە گۆڕینی نوری مالکی لەلایەن هاوپەیمانی نیشتیمانیەوە\"".
گوتەبێژەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاماژەی بۆئەوەش کرد:\""دادگای دەستوری یەکێکە لەو شوێنانەی کە دەبێت هانای بۆ ببرێت بۆ راستکردنەوەی ئەو لادانانەی لەدەستوردا هەیە،پێشم وانییە ئەوە ڕێگەیەکی کورت بێت چونکە دەمانەوێت هەموو ئەو هەنگاوانەی دەنرێن بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق ئەوە ستراتیژیەت و بیرکردنەوەی سەرۆک کۆمارە کە بە بەشداری هەموولایەک بێت و بەتایبەتیش لەکاتی گرتنە بەری هەر ڕێ و شوقێنێک هاوپەیمانی نیشتیمانی هاوکار بێت\""."
Top