مەدا پرێس: مالیكیش ناوی لە لیستی گەندەڵییەكەی كڕینی چەكی ڕووسیادا هاتووە
ئەو سەرچاوەیە زۆر نزیكە لە مالیكی كە نەیویستووە ناوی ببرێت بە مەدا پرێسی ڕاگەیاندووە \"سەرۆكی ڕووسیا، پوتین، لیستی ئەو ناوانەی كە بەخشیشی گرێبەستی كڕینی چەك لە وڵاتەكەی كە ناوی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق و وەزیری بەرگریی بە وەكالەتی لەخۆ گرتووە، ناوی خودی نووری مالیكیشی تێدا نووسراوە، ئەمە لەگەڵ جەختكردنەوەی شاندی عێراقی بە هەبوونی پشكی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە لیستەكەدا.\""
ئەو سەرچاوەیە زیاتر گوتی \""پوتین ڕەتی كردووەتەوە كە دانەیەكی ئەو لیستە بداتە نووری مالیكی بەو پاساوەی كە كاریگەریی خراپی بەسەر سەروەریی ڕووسیاوە دەبێت.\"""
