پۆلێنی نێودەوڵەتی: لەسایەی مالیكی-یەوە بەغدا ناخۆشترین شاری جیهانە

پۆلێنی نێودەوڵەتی: لەسایەی مالیكی-یەوە بەغدا ناخۆشترین شاری جیهانە
5ـی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- بەپێی پۆلینكارییەكی نێودەوڵەتی لەبارەی خۆشترین و ناخۆشترین شاری جیهان، شاری بەغدای پایتەختی عێراق بە خراپترین شاری جیهان دەست نیشان كرا و شاری ڤییەناش بە خۆشترین شاری جیهان دەست نیشانكرا.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی نیویۆڕك تایمزی ئەمریكی، كۆمپانیای راوێژكاری مۆرسێری بەریتانی ساڵانە پۆلینكاری هەیە بۆ دەست نیشانكردنی خۆشترین و ناخۆشترین شاری جیهان و ئەمساڵیش بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەك شاری بەغدا بە خراپترین شاری جیهان دەست نیشان كرا.

بەپێی ئەو راپۆرتە، هۆكاری خراپییەكەی بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە هەتا ئێستا شارێكی ئارام و سەقامگیر نییە و باری ئابووری دانیشتووانی شارەكەش زۆر خراپە و لە هەمان كاتیشدا هاووڵاتیانی ئەو شارە كارەبا و ئاوی پاكیان دەست ناكەوێت.

بەپێی ئەو پۆلینكارییە شاری زیورخی سویسری لە پلەی دووەم دێت و دواتریش شاری هەنالوی پایتەختی ولایەتی هاوای ئەمریكی دێت و پاشانیش شاری سانفڕٍانسیسكۆی ئەمریكی دێت و لە پلەی پێنچەمیش شاری ئۆكلەندی نیوزیلەندی دێت.

لە شارە خراپەكانیش شاری كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لە پلەی دووەم دێت و دواتریش شاری پۆرت ئۆپرینسی هایتی دێت و پاشانیش شاری بانگوای باشووری ئەفریقا
Top