مالكی بۆ په‌رله‌مانتارێك: هه‌ردوو ده‌ستت ده‌شكێنم
به‌پێی هه‌واڵێكی (وكالة انباء شط العرب) ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ، سه‌باح ساعدی، رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالكی، هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی، به‌ها ئه‌عره‌جی، كردووه به‌شكاندنی هه‌ردوو ده‌ستی ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌رداته دۆسیه‌ی گرێبه‌ستی چه‌كی روسی.
ساعدی، له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتیشی، مالكی، په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه ئامێزی به‌ده‌ستنوس یان له‌رێی كه‌سێكی تره‌وه گه‌یاندوه‌ته، به‌ها ئه‌عره‌جی، به‌هۆی به‌دواداچونی لیژنه‌كه‌ی بۆ گومانه‌كانی گه‌نده‌ڵی له‌گرێبه‌ستی چه‌كی روسی كه بڕه‌كه‌ی 195 ملیۆن دۆلاره‌و وه‌ك به‌خشیش دراوه‌ته وه‌فدی یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران.
ڕۆژی، شه‌ممه، مالیكی، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق سازیكرد، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و، وتی\"شتێك نیه له‌هه‌رێمی كوردستان كاری پێبكرێت‌و ناوی ده‌ستوور بێت\"".
داواشی له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد \""پێش ئه‌وه‌ی بای گۆڕان بێت، مافی خه‌ڵكه‌كه‌ی بدات\"".
هه‌ڕه‌شه‌شی له‌وانه كرد كه داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌و ده‌كه‌ن \""به‌وه‌ی كه له‌دژیاندا رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر، پێشتر وێنه‌ی نه‌بووبێ.
-ئاوێنە"
