حكومه‌تى عێراق دوو سریه‌ى پۆلیس ڕه‌وانه‌ى دووزخورماتوو ده‌كات
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاست كرده‌وه و به (باس نیوز)ى راگه‌یاند هاتنى ئه‌و دوو سریه به مه‌به‌ستى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى بیناى كۆنى فه‌وجى مه‌غاویرى سه‌ر به لیواى (16)ى سوپاى عێراق بوو، كه ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌وجه‌وه چۆڵ كراوه بۆ ئه‌وه‌ى بكرێت به كولێژ و دواتر له‌لایه‌ن ئیداره‌ى شاره‌كه و هاووڵاتییانه‌وه ڕێگه‌یان لێ گیراوه و ڕێگه‌یان پێ نه‌دراوه ئه‌و بینایه داگیر بكه‌ن و ئێسته له گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رى ئه‌و شاره جێگیر كراون.
