نوجێفی به‌سێ پێشنیاره‌وه سه‌ردانی كوردستان ده‌كاته‌وه
بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌مه‌د خالدی، ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌ییدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئوسامه نوجێفی، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه دووه‌م سه‌ردانیه‌تی له‌ماوه‌ی كه‌متر له دوو هه‌فته‌دا، ئاماژه‌شیدا، نوجێفی، سێ پێشنیار له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌خاته‌ڕو.
رونیشی كرده‌وه، سه‌ردانه‌كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌بێت به‌ئامانجی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌منی ناوچه جێناكۆكه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر چاوی به‌سه‌رۆك وه‌زیران، نوری مالكی، كه‌وت.
خالدی، زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی پێشنیاره‌كان نه‌خسته‌ڕوو كه تایبه‌ته به‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه.
دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالكی، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا له، به‌غداد، ئاشكرایكرد، پێشنیارێكی پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان كردووه له‌باره‌ی پێكهێنانی هێزێكی ئه‌منی له‌دانیشتوانی ناوچه جێناكۆكه‌كان‌و مانه‌وه‌ی خاڵی پشكنینی هاوبه‌شی سوپا‌و پێشمه‌رگه به‌پێی رێكه‌وتنی پێشوو.
