لاریجانی سەردانی بەغدا دەكات

لاریجانی سەردانی بەغدا دەكات
28ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانی بە سەردانێكی فەرمی و سێ رۆژە بگاتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی عێراق كۆببێتەوە.

بەپێی راپۆرتی میدیاكانی ئێرانی، عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێرانی كە چەند رۆژێك پێش ئێستا لە توركیا بوو، لەسەر داوای ئوسامە ئەلنجێفی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی بانگهێشتی بەغدا كراوە.

بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەكان چاوەڕێ دەكرێت لاریجانی چاوی بە نوری مالیكی سەرۆك وەزیران بكەوێت لەگەڵ چەند گەورە بەرپرسێكی دیكەی عێراق.

بەپێی راپۆرتەكان، مەبەست لەسەردانەكەی لاریجانی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە سیاسیی و ئابوورییەكانی نێوان تاران و بەغدایە.

هەروەها لە راپۆرتەكاندا هاتووە كە سەردانەكەی لاریجانی لەكاتێكدایە كە ئێران هەوڵدەدات كاریگەری خۆی لە عێراق زیاد بكات.
Top