سه‌باره‌ت به‌ئۆپه‌راسیۆنی دیجله پارێزگای سه‌لاحه‌دین هه‌ڵوێستی ره‌سمی ده‌بێت
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، عه‌لی هاشم، له‌لێدوانێكدا بۆ، سۆمه‌ریه‌نیوز، وتی، \"ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌دین هه‌ڵوێستی ره‌سمی خۆی ده‌رباره‌ی چونه‌پاڵی هێزه ئه‌منیه‌كانی پارێزگاكه بۆ ناو فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له‌و دانیشتنه ره‌سمیه‌دا ده‌دات كه ئه‌مڕۆ‌و سبه‌ینێ گرێی ده‌دات\"".
دوپاتیشی كرده‌وه، \"" بابه‌ته‌كه خراوه‌ته خشته‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌و به‌ده‌نگدانی بریاری ره‌سمی له‌باره‌وه ده‌درێت به‌په‌سه‌ندكردن یان ڕه‌تكردنه‌وه\"".
هه‌روه‌ها وتی، \""ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێكی ره‌سمی له‌و باره‌یه‌وه ده‌رنه‌بریوه\"" ئاشكراشیكرد، \""پارێزگای سه‌لاحه‌دین به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی بالاَ كارده‌كات، هه‌ڵوێستی ره‌سمیش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یه‌وه ده‌درێت\"".
پێشتر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له(31ی تشرینی یه‌كه‌می 2012) فه‌رمانێكی دیوانی راگه‌یاند به‌چونه‌پاڵی پارێزگای سه‌لاحه‌دین بۆ ژێر ده‌سه‌لاَتی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ی، سه‌ره‌رای هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك‌و دیاله.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له(3 ی ته‌مموزی 2012) پێكهێنانی \""فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله\""ی راگه‌یاند به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیاله فه‌ریق، عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی، بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی دۆسیه‌ی ئه‌منی له‌هه‌ردوو پارێزگای دیاله‌و كه‌ركوك، له‌به‌رامبه‌ریشدا لیژنه‌ی ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بریاره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه \""به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارێزگاكه ئارامه‌و له‌ناوچه جێناكۆكه‌كاندایه\"" دووپاتیشی كرده‌وه، بریاره‌كه شكست ده‌هێنێت به‌بێ ڕێكه‌وتنێكی پێشوه‌خت له‌نێوان حكومه‌ته‌كانی هه‌ولێر‌و به‌غداد."
