سەرۆك كۆمار بە عەلی غێدانی گوت تۆ ناشەرعیت
له چاوپێكه‌وتنێكدا که له ژماره 237ی رۆژنامه‌ی \""رووداو\""دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، عه‌دنان موفتی، ده‌ڵێت، عه‌لی غێدان له رێگه‌ی نووسراوێكه‌وه كه گشتێندراوه بۆ هه‌ندێك هێزی سه‌ربازی، فه‌رمانی پێكردوون چۆن جوڵه بكه‌ن، مام جه‌لال-یش پابه‌نده به‌و مادده ده‌ستوورییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پێداوه، نامه‌یه‌كی بۆ عه‌لی غێدان ناردووه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانی، له‌باره‌ی نامه‌كه‌ی مام جه‌لاله‌وه ده‌ڵێت: \""له نامه‌كه‌دا مام جه‌لال پێی ده‌ڵێت ئه‌و فه‌رمانه‌ی دهرتكردووه ناده‌ستوورییه، چونكه مادده‌ی 67ی ده‌ستووری عیراق ده‌ڵێت نابێت سوپا بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی گیروگرفته‌كان، ده‌ست له كاروباری سیاسی وه‌ربدات. جگه له‌وه خۆشت شه‌رعی نیت، چونكه هه‌ر فه‌رمانده‌یه‌ك له‌و ئاسته‌ی تۆدا بێ، ده‌بێت له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه وه‌ربگرێت، به‌ڵام تۆ ئه‌وه‌شت نه‌كردووه، واته تۆ ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستووریت نییه و ئه‌گه‌ر نووسراوه‌كه‌ت ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵنه‌وه‌شێنیته‌وه، ده‌تده‌مه دادگا\"".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی تاڵه‌بانی نامه‌كه‌ی بۆ نووری مالیكیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق نه‌ناردووه به‌و سیفه‌ته‌ی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه، موفتی رایگه‌یاندوه، كه كۆپییه‌كی نامه‌كه‌ی بۆ مالیكیش ناردووه.
هه‌روه‌ها عه‌نان موفتی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته ڕوو، كه له‌ئێستادا په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆ له نێوان سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نه‌ماوه، به‌ڵام له رێگه‌ی ناڕاسته‌وخۆوه هه‌یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیاره ئه‌مڕۆ لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق روون بكه‌نه‌وه.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق، د. رۆژ نوری شاوه‌یس، به \""رووداو\""ی راگه‌یاندووه: کە کۆبوونەوەی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی سه‌ربازی له ناوچه دابڕێنراوه‌كان، بۆ ئەوەیە بگه‌نه ئه‌نجام و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێکكه‌وتنی ساڵی 2009.
رۆژی 22-11-2012، لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سعوود بارزانییدا كۆ بوونه‌وه، بڕیاریان دا نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی لایه‌نه شیعه‌كان بكه‌ن و هه‌ڵویستی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی مالیكی روون بكه‌نه‌وه.
د. رۆژ، دەڵێت: \""نامه‌كه ئه‌مڕۆ ده‌گاته ده‌ست لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق له‌وانه‌یش هاوپه‌یمانیی نیشتمانی و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كانی شیعه له عێراق، جگه له‌وه نامه‌كه گوزارشت له بۆچوونی ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات\""."
