ئەحمەدی كوڕی نووری مالیكیش ناوی لە لیستی گەندەڵییەكەی چەكدا هاتووە

ئەحمەدی كوڕی نووری مالیكیش ناوی لە لیستی گەندەڵییەكەی چەكدا هاتووە
25ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- پەرلەمانتارێكی سەر بە لیستی سەدر، ئاشكاری كردووە كە ئەحمەدی كوڕی نووری مالیكیی سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە نێو ئەو كەسانەدایە كە لە گەندەڵیی كڕێبەستەكەی كڕینی چەك لەگەڵ ڕووسیاوە گلاوە.
محەممەد ڕەزا خەفاجی، هەروەها گوتی \"ئەحمەد نووری مالیكی، عەلی دەبباغ و عێززەت شابەندەری پەرلەمانتار و سەركردە لە دەوڵەتی یاسا ئەو كەسانەن كە ناویان لە لیستی گەندەڵیی كڕینی چەكدا هاتووە.\""
خەفاجی زیاتر گوتی \""گەندەڵی بە ینَو تەواوی دامودەستگاكانی دەوڵەتدا بڵاو بووەتەوە و هاوكات نووسینگەی سەرۆكوەزیرانیشی گرتووەتەوە...\""
ئەو لە لیدوانێكیدا بۆ وكالە كل ئەلعێراق جەختی كردەوە كە ئەگەر حكوومەت وەها مامەڵە بە سامانی گشتییەوە بكات، ئەوا پەرلەمانترانی لیستەكەیان (لیستی ئەحرار)، لە پێشەوەی ڕاپەڕیو و ئەو داواكارانە دەبن كە دەیانەوێت سامانی گشتی بۆ گەل بگَێڕنەوە.
ئەحمەد بەرپرسی نووسینگەی نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراقە."
Top