به‌پێی بریارێكی مالكی رێگه به‌ئۆتۆمبێلی هه‌رێم نادرێت بچنه شاری به‌غدا
به‌پێی ئه‌و نامه‌یه‌ی نوری مالكی كه له‌لایه‌ن نامەیەك سایتی PUKmediaی سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، \"نامه‌یه‌ك له‌نوسینگه‌ی گشتی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان- پرۆسه‌و مه‌شقێكردنی نهێنی‌و به‌په‌له 864 له 21-11-2012 كه هاوپێچی نوسراوێكی نوسینگه‌ی وه‌زیر به‌ژماره (م.ن.ع/16103 له 25-7-2012) به‌پشتبه‌ستن به‌سه‌روه‌ری یاسا‌و یه‌كخستنه‌وه‌ی رێنماییه‌كان‌و جێگیركردنیان (.) ره‌زامه‌ندی به‌ڕێز فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان/ ده‌وڵه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕێز له‌رێگریكردن له‌ئۆتۆمبێلانه‌ی ژماره‌ی تۆماریان له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه بۆ به‌غدا، جگه له‌وانه‌ی به‌پێی به‌ڵگه‌و تابلۆكانیان له‌حكومه‌تی ناوه‌ند به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كان كه په‌سه‌ندكران (.) كۆتایی.\""
له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌وه كه رێگا ده‌گرێت له‌چونه ناوه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی هه‌ڵگری تابلۆی هه‌رێمن بۆ به‌غدا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم، لیوا رزگار عه‌لی، به‌هه‌مان سایتی راگه‌یاندووه، \""به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و زانیارییانه‌مان به‌شێوه‌ی ره‌سمی پێنه‌گه‌یشتوه، ته‌نها له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌مان بیستوه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌یوه‌ندیمان كردوه به‌به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی عێراق‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی كه‌ركوكه‌وه، ئه‌وانیش بێ ئاگای خۆیان له‌و نوسراوه نیشانداوه.\""
لیوا رزگار عه‌لی وتیشی، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندییانكردوه به‌و شۆفێرانه‌ی سه‌رنشین بۆ به‌غدا ده‌گوازنه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌وه‌یان پێ راگه‌یاندوون كه دوێنێ، هه‌ینی، سه‌ردانی به‌غدایان كردوه‌و هیچ رێگرییه‌كیان لێنه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندیكردووه به‌وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمه‌وه‌و ناوبراو رایگه‌یانووه، \""ئه‌گه‌ر شتێكی له‌و شێوه‌یه هه‌بێت هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌بێت.\""
له‌لایه‌كی تره‌وه‌و به‌پێی چه‌ند بڕیارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق‌و به‌ڕێنمایی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی دیجله، شه‌ش ئه‌فسه‌ری كورد له‌چوارچێوه‌ی فیرقه‌ی 12ی سوپای عێراق له‌كه‌ركوك له‌كاری هه‌واڵگری دوور خراونه‌ته‌وه.
ئه‌م یریارانه‌ی نوری مالكی دوای ئه‌وه دێت كه زیاتر له‌هه‌فته‌یه‌كه ئاڵۆزییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ری توندی‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا دۆخی ئه‌منی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌ته‌واوی ئاڵۆزبوه‌و به‌فه‌رمانی نوری مالكی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌دان سه‌ربازو جۆره‌ها چه‌كی قورس ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه كراوه، له‌ئێستاشدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌و ناوچانه جێگیركراون‌و له‌ئاماده‌باشی ته‌واودان به‌رامبه‌ر یه‌كتر."
