حزبی ئومەی عێراق: مالکی کار بۆ ئەوە دەکات تاکرەوی لە دەسەڵات بکات, بەڵام عێراق تەنھا بۆ یەک کەس نییە
ئالوسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە ھەولێر رایگەیاند: بەھۆی بوونی چەندین ھۆکار بڕیارمانداوە بەشداری ھەڵبژاردنی پارێزگاکان نەکەین, لەوانەیە گرنگترین لەم ھۆکارانە, گەندەڵی ھەڵبژاردن و سەربەخۆ نەبوونی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان بێت, ھەروەھا سەرۆکی وەزیرانی ئێستای عێراق باوەڕی بە دیموکراتیەت نییە و وەزیرەکانی حکومەتەکەی بە تیرۆریست تۆمەتبار دەکات.
وتیشی: گەندەڵیەکی گەورە لە دامودەزگاکانی وڵات ھەیە و بەش بەشبوونی سەربازی ھەیە, بۆیە حزبەکەی دەیەوێ عێراق ببێتە وڵاتی سەرجەم عێراقیەکان نەک بەتەنھا عێراقی مالکی بێت.
ئالوسی داوای لە عێراقیەکان کرد بەشداری ھەڵبژاردنەکان نەکەن, وتی: مالکی تاکرەوی لە دەسەڵات کردوە, بۆیە دەبێت ئەم ھەڵوێستە بگرینەبەر تاکو عێراق دەبێتە عێراقی ھەموو لایەک نەک تەنھا عێراقی کەسێک.
