ئەمڕۆ نوجێفی دەگاتە هەولێر

ئەمڕۆ نوجێفی دەگاتە هەولێر
22ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند چاوەڕواندەكرێ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئوسامە نوجێفی بۆ گفتوگۆكردن و خستنەڕووی دەستپێشخەرییەكەی سەردانی هەولێر بكات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (رووداو) ناردووە، هاتووە \"بەمەبەستی كۆتاییهێنان بەو تەنگژەی ئەمدواییە، دوێنێ نوجێفی لەگەڵ نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوەو بڕیاریشە بۆ خستنەڕووی دەستپێشخەرییەكی تازەی پەرلەمانی عێراق زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوە ساز بكات\"".

هەروەها هاتووە \""هەر بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/11/2012 ئوسامە نوجێفی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر بكات ء لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە\""."
Top