په‌رله‌مان له گه‌نده‌ڵیی گرێبه‌سته‌كانی (مالیكی) ده‌كۆڵێته‌وه
له‌و باره‌یه‌وه (سه‌عید ره‌سوڵ خۆشناو)، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به (رووداو)ـى راگه‌یاندووه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری داوه لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه بۆ گرێبه‌ستى كڕینی چه‌ك له رووسیا پێك بهێنرێت.
(خۆشناو) ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه لێژنه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان پێكهێنراوه و ئه‌ندامانی له ی هه‌ردوو لێژنه‌ی ده‌ستپاكى و ئاساییش و به‌رگری له په‌رله‌مانى عێراق پێك دێت.
مانگى رابردوو له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى (مالیكی )بۆ روسیا، عێراق گرێبه‌ستى كڕینی چه‌كی به به‌هاى 4.2 ملیار دۆلارى ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته ئیمزا كرد، به‌ڵام دواتر گه‌نده‌ڵى ناو گرێبه‌سته‌كه ئاشكرا بوو، كه چاودێران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن نزیكه‌ى 200 ملیۆن دۆلار وه‌ك به‌خشش خه‌رجكراوه‌و كه كۆمه‌ڵێك به‌رپرسی باڵا له‌وكاره‌دان.
