لاریجانی: هه‌ندێك وڵات كێشه و ئاژاوه له عێراقدا دروست ده‌كه‌ن
ئاژانسی میهری ئێران بڵاویكرده‌وه كه سه‌رۆكی مه‌جلیسی شورای ئێرانی عه‌لی لاریجانی له‌كاتی پێشوازی كردن له ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان \"عه‌لی باپیر\"" له تارانی پایته‌خت رایگه‌یاند كه : هه‌ندێك ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی دروستكردنی ئاژاوه و ئه‌زمه‌ی سیاسی ده‌ده‌ن له عێراقدا و پێویسته یه‌كریزی و پێكه‌وه گونجان له‌نێوان لایه‌نه‌كانی عێراقدا نوێ بكرێته‌وه چونكه هیچ لایه‌نێك به ته‌نیا ناتوانێت هیچ ئامانجێك بپێكێت.
لاریجانی وتیشی قازانجی هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق له ئه‌نجامی هاوكاری یه‌كتره‌وه به‌ده‌ست دێت و پێویسته كێشه و ناكۆكیه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆ و لێك تێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت.
جێی باسه له ئێستادا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر داوای كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌و وڵاته‌یه.
"
