سەعدون: کورد نەبوایە پۆل بریمەر نەیدەھێشت حزبی دەعوە بەشداری حکومەت بکات
سەعدون لە لێدوانێکدا بەسۆمەرییە نیوزی راگەیاند: پۆل بریمەر ئەو کات بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ بەشداری کردنی حزبی دەعوە نەبوو لە حکومەت دا، بەڵام بەو پێیەی حزبی دەعوە، حزبێکی مێژووییەو پرۆسەی سیاسی بەبێ ئەو ناچێت بەڕێوە، ھەربۆیە ھەریەک لەسەرۆک مام جەلال و سەرۆک بارزانی ئەو بۆچونەیان رەتکردەوە.
سەعدون ئاماژەی بەوەش دا کە، ھاوپەیمانی کوردستانی بەپێکھێنانی ھاوپەیمانییەکی چوار قۆڵی توانی حکومەتی پێشوو لە داڕمان رزگار بکات، ھەروەک ھاوپەیمانی کوردستان نەبوایە سەرۆک وەزیران لە حزبی دەعوە نەدەبوو ئێستا.
