عەللاوى: ئێران حکوومەتى عێراق دیارى دەکات
ئەیاد عەلاوى، سەرۆکى لیستى عێراقییە لە پەرلەمانى عێراق، لە دیمانەیەکدا لەگەلڕ کەناڵى عەرەبییە، دەڵێت دەستێوەردانى ئێران لە کاروبارى ناوخۆى عێراق، گەیشتووەتە ئاستێک کە تەنانەت حکوومەتى بەغدا، لەلایەن تارانەوە دەستنیشان و دیارى دەکرێت.
عەلاوى لە دیمانەکەدا وێڕاى رەخنە لە دەستێوەردانى ئێران، گوتوویەتى عێراق دەیتوانى لە بەرامبەر دەستێوەردانى ئێران لە ناوچەکە، رۆڵى پێشگیریى هەبێت و رێگە بە دەستێوەردانى ئێران لە کاروبارى وڵاتانى عەرەبى نەدات.
عەلاوى هەروەها وێڕاى ئەوەى تەئکیدى کردووەتەوە ئەوەى لە عێراق روودەدات بەپێى پلان و لە رێگەى بشێوییەکى بە ئەنقەستەوەیە و حکوومەتەکەى مالکى، دەستوورى بە تەواوى پێشێل کردووە.
