ئەمریكا لە مالیكی تووڕەیە
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی بۆستن گلۆبی ئەمریكی، رۆژی هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكی ئەو راپۆرتانەی پشتڕاست كردووەتەوە كە وا بەرپرسانی بەغدا عەلی موسا دەقدەقی گەورە تۆمەتباری حزبوڵڵایان ئازاد كردووە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی چەندین جار حكوومەتی ئەمریكی داویان لێكردوون كە ئازاد نەكرێت.
لەوبارەیەوە سیناتۆرانی ئەمریكی جۆن مەككاین و لینزی گرایام كە سەر بە پارتی كۆماری ئەمریكین رایانگەیاند: ئازادكردنی دەقدەق ئەوە ئاشكرا دەكات كە كاریگەری ئەمریكا لە بەغدا بەرەو نەمان دەچێت.
ئەو دوو سیاسەتمەدارە ئەمریكییە لە بڵاوكراوەیەكی هاوبەشدا دەڵێن: \"ئێستا ئەمریكا كەمترین كاریگەری لەسەر عێراق هەیە، لەبەرئەوەی نەیانتوانی حكوومەتی عێراقی قایل بكەن بەوەی دەقدەق رەوانەی ئەمریكا بكەن و لەسەر تاوانەكانی دادگایی بكرێت\"".
بەپێی ئەو راپۆرتەش، بەرپرسێكی كۆشكی سپی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاندووە: رۆژی سێشەممەی رابردوو جۆ بایدنی جێگری سەرۆكی ئەمریكا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مالیكی داوای كردووە كە دەقدەق ئازاد نەكرێت و هەر لە زیندان بمێنێتەوە، بەڵام داواكەی رەتكراوەتەوە و دەقدەق ئازاد كراوە."
