شەهرستانی: كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل خەریكی فرۆشتنی پڕۆژەكانییەتی لە باشووری عێراق
بەپێی راپۆرتێكی ئاژانسی دەنگوباسی رۆیتەرز، حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقی بۆ كاروباری وزە رایگەیاند:\" كۆمپانیای ئیكسۆن حكومەتی عێراقی ئاگادار كردووەتەوە كە ئامادەیە لە پڕۆژەی قوڕنەی رۆژئاوا ب لە باشووری عێراقكشێتەوە.
لەوبارەیەوە شەهرستانی دەڵێ: \""چەندین كۆمپانیا و كڕیار حەزیان بە كڕینی ئەو پشكەی ئیكسۆن مۆبیل هەیە\"".
هەروەها گوتی: \""ئێمە هەر لە ئێستاوە لەگەڵ ئیكسۆن مۆبیل رێككەوتووین لەسەر نەخشەی كاتی فرۆشتنی پشكەكانیان\"".
زیاتر لە ساڵێكە ئەو كۆمپانیا ئەمریكییە شەش گرێبەستی بەرهەم هێنانی نەوتی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان مۆر كردووە كە تا ئێستا بەغدا دانی بەو گرێبەستانەدا نەناوە و پێیوایە ئەو گرێبەستانە \""نایاسایین\"".
بەپێی راپۆرتەكەش، ئەم بڕیارەی ئیكسۆن مۆبیلیش رەنگە بۆ ئەوە بگەڕێتەوە كە بیەوێت ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەجێبهێڵێت و بە یەكجاریی روو بكاتە كوردستان و زیاتر گرنگی بداتە پڕۆژەكانی هەرێمی كوردستان."
