هاولاَتیان له وه‌رگرتنی خۆراك یان پاره سه‌رپشك ده‌كرێن
عه‌لی ده‌باغ، وته‌بێژ به‌ناوی حكومه‌تی عێراق، دوێنێ، یه‌كشه‌ممه، له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق، بابكر حسن خیرالله، له به‌غداد وتی، راپرسییه‌ك له‌نێو هاولاَتیاندا ئه‌نجام ده‌درێت له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی فۆڕمی خۆراك یان ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌یه‌ك له جیاتی.
وتیشی، حكومه‌ت لیژنه‌یه‌ك پێكده‌هێنێت بۆ دیاریكردنی رێوشوێن‌و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌و پێشنیاره‌كانی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رز ده‌كاته‌وه.
ده‌باغ، وتی \"له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردراوه كه وه‌زاره‌تی بازرگانی درێژه بدات به‌دابه‌شكردنی مادده خۆراكییه‌كان تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رئه‌نجامی راپرسییه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت\"".
رونیشی كرده‌وه \""ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری، ڕۆژ نوری شاوه‌یس، و ئه‌ندامێتی وه‌زیرانی بازرگانی‌و دارایی‌و پلاندانان و وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پارێزگاكان‌و ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ دیاریكردنی رێوشوێن‌و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م بڕیاره‌و پێشنیاره‌كانی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران\"".
پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ی چل‌و هه‌شته‌مینی خۆیدا كه‌له (6 ی تشرینی دووه‌می 2012) سازیدا بڕیاریدا به راگرتنی فۆرم‌و دابه‌شكردنی خۆراك‌و گۆڕینی به بڕه‌پاره‌یه‌كی دیاریكراو كه بریتی بوو له 15 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر كه‌سێك، بهلاَم هه‌ر زوو بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لایهنو پێكهاته‌و هاولاَتیانی عێراقه‌وه ره‌تكرایه‌وه‌و ئه‌مه‌ش حكومه‌تی عێراقی ناچار كرد بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه"
