نازاندرێ شاندەكەی هاوپەیمانی نیشتیمانی كەی دێتە كوردستان
خالید ئه‌سه‌دی، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند \"هاوپه‌یمانی نیشتمانی هیچ واده‌یه‌كی دیاری نه‌كردووه تاوه‌كو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات\"".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی \""تائێستا باس له سروشت و ئاستی ئه‌و شانده نه‌كراوه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش تائێستا له تاوتوێكردندایه له ناوخۆی هاوپه‌یمانی نیشتمانی دا\"".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند \""هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه كوردییه‌كان ئاسۆی پرِۆسهی سیاسی و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێ كردووه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان\"".
خالید ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد \""دیداری پێشووی نێوانمان دۆستانه و ئیجابی بووه\"". له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا گوتیشی\"" هاوپه‌یمانی كوردستانی پێشنیازی كردووه كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌ردانی هه‌ولێر بكات\""."
