پەرلەمانتارێکی کورد: هاتنی عەبدولئەمیر زەیدی بۆ قەرەتەپە پێشێلکردنی دەستوورە
شوان محه‌ممه‌د ته‌ها، ئه‌ندامى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى په‌رله‌مانى عێراق لەو بارەوە به (رووداو)ى راگه‌یاند \"هاتنى فەرماندەی هێزی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله بۆ ناحیەی قەرەتەپە پێشێلكارییه‌كى زۆر راشكاوانه‌ى ماده ده‌ستورییه‌كانى عێراقه\"".
شوان محەممەد راشیگەیاند \""دۆسیەی ئه‌منى هه‌ر ناوچه و پارێزگایه‌ك په‌یوه‌سته به ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و جوڵاندنى ئه‌و هێزانه سه‌ره‌نجام شێواندنى بارى ئه‌منى ئه‌و ناوچانه‌یه‌یە و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کى نەرێنی له‌سه‌ر واقیعى سیاسی ناوچه‌كه درووست ده‌كات\"".
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌ى بۆ ( رووداو ) رایگه‌یاند \""حكومه‌تى عێراق هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتێكى عه‌سكه‌رتارییه‌ت ببات\"".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى هێزو لایه‌نه سیاسییه‌کانی كورد له به‌غدا له‌بارەی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ڵێت \"" ته‌واوى لایه‌نه كوردییه‌كان له‌به‌غدا هه‌ڵوێستیان روون بووەته‌وه‌و دژى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ن\"".
بۆ پرسى پێشمه‌رگه‌ش كه نورى مالیكى له دواهه‌مین لێدوانه‌كانیدا رایگه‌یاندبوو كه هێزی پێشمه‌رگه به‌شێك نییه له سیستەمى به‌رگرى عێراقی، شوان محه‌مه‌د ته‌ها رایگه‌یاند \""ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه‌ى مالیكییه كه ناكۆكییه‌كانى نێوانى هه‌ولێر و به‌غداى قوڵتر كردووەته‌وه ، چونكه چه‌ندین جار ئه‌و پرسه بڕیارى له باره‌وه دراوه، كه له رێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێریش له یه‌كێک له خاڵه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه كه‌چى حكومه‌ته‌كه‌ى مالیكى پابه‌ندى به‌ڵێننامه‌كان نه‌بووە\"".
بڕیاره ئه‌مرۆ عه‌بدولئه‌میر زه‌یدى، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله به یاوه‌رى پارێزگارى دیاله سه‌ردانى ناحییه‌ى قه‌ره‌ته‌په بكات، له دوێنێوه چه‌ند سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك و كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌و ناوچه‌یه ئاگاداركراونه‌ته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه له باره‌ى پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ناوچه‌كه، ئه‌وه له كاتێكدایه كه لایه‌نه كوردییه‌كان رایانگه‌یاندووه فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى دیجله هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به بوارى خزمه‌تگوزارییه‌وه نییە.
لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بڕیاری پێکهێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلەی رەتكردووەتەوه و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک دەڵێت \""ئەو فەرماندەییە شکست خواردووە و ئێمە دان بە فەرماندەیی هێزی ئۆپەراسیۆنەکانی دیجلە دانانێین\""."
