عوسمان: خزمەتگوزاری و باری ئارامی وڵات لە ڕووی سیاسییەوە بە چەك ناچەسپێت\'

عوسمان: خزمەتگوزاری و باری ئارامی وڵات لە ڕووی سیاسییەوە بە چەك ناچەسپێت\'
16ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- پێش ئەوەی حكوومەتی عێراق لە دەرەوە چەك بكڕێت، پێویستە كێشە ناوخۆییەكانی چارە بكات، چونكە ئەگەر ئەو كێشانە لە نێوان لایەنە سیاسییەكان و حكوومەتدا چارە نەبوون، ئەوا سیاسەتی پڕچەككردنی عێراق هیچ بەهایەكی نییە.

خزمەتگوزاری و باری ئارامی وڵات لە ڕووی سیاسییەوە بە چەك ناچەسپێت. چەند چەك زۆر بێ، ئەگەری هەیە كێشە زیاتر بێت، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق یەكەم كاری چارەكردنی كێشە ناوخۆییەكان بێت. دوای ئەو هەنگاوە كە هەموولا یەكگرتوو بوون، دەتوانن بچن لە هەر وڵاتێك دەیانەوی چەك بكڕن.
Top