هاشمى: سیاسه‌ته چه‌وته‌كانى مالكى، عێراقى خستۆته به‌رده‌م چه‌ندین ڕێگاى جیاوازه‌وه
جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ڕاشیگه‌یاند سیاسه‌ته‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات عێراقى خستۆته به‌رده‌م چه‌ندین ڕێگاى جیاوازه‌وه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه گه‌لى عێراقى خه‌ون به شۆڕشه‌وه ببینێت و دادوه‌رانى مالیكیش دادپه‌روه‌رانه كاره‌كانى خۆیان ههڵناسوڕێنن.
هاشمى گووتیشى سیاسه‌ته چه‌وته‌كانى مالیكى هه‌ر له ساڵى دوو هه‌زار و شه‌شه‌وه واى كردووه كه گه‌لى عێراقى به‌ره‌و گۆڕانكاریه‌كى ڕاسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردنى وڵات بڕوات و به جۆرێك كه ده‌رفه‌تى ژیانێكى ئازاد بۆ خۆى فه‌راهه‌م بكات و هاشمى ڕوونیشیكرده‌وه كه ته‌واوى تواناكانى عێراق كه‌وتونه‌ته به‌ر ده‌ستى ئێرانه‌وه و ئێران بۆته یاریكه‌رێكى سه‌ره‌كى له ڕه‌وشى سیاسى عێراقیدا و هه‌روه‌ها له سایه‌ى بوونى هه‌ژموونێكى به‌هێزى ئێران له عێراقدا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو نرخێكى ئه‌وتۆى نیه و له‌وانه‌ش هه‌مان سیناریۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى دوو هه‌زار و ده دووباره ببێته‌وه.
