پەرلەمانتارێکی سەدری: هه‌وڵه‌كانی تاڵه‌بانی سه‌ركه‌وتوو نابێت بۆ کۆکردنەوەی سەرکردە سیاسیەکان
پەرلەمانتاری سەر بەڕوه‌تی سەدری، مشرق ناجیبە، به‌ئاژانسی ئەخباریەی راگەیاندووه، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆمار سه‌ركه‌وتوو نابێت بۆ کۆکردنەوەی قەوارە سیاسیەکان سەرناگرێت، چونكه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا متمانه نه‌ماوه، جگه له‌وه‌ی حكومه‌تیش پابه‌ند نابێت به‌جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانه‌وه.
دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان لیستی عێراقییه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی‌و لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی له‌لایه‌ك‌و كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غدا له‌لایه‌كی تره‌وه، ناوه‌راستی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی داوای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی فراوانی نێوان هێزو لایه‌نه ناكۆكه‌كانی عێراقی كرد، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازكردنی عێراق له‌و ته‌نگژه سیاسی‌و ئه‌منییه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته بۆته‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و كۆنگره‌یه سازنه‌كراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پەرلەمانتاری فراكسیۆنی هاوپەیمانی کوردستانی، فەرهاد رەسول، به‌هه‌مان ئاژانسی راگەیاندووه، هیچ رێگ چارەسەرەیەک بۆ دەرچوون لەکێشە سیاسیەکانی ئێستای عێراق نییە تەنها کۆبونەوەی سەرکردە سیاسیەکان نەبێت لەسەر یەک مێز بەسەر پەرشتی سەرۆک کۆمار.
به‌ووته‌ی فەرهاد رەسول، له‌ئێستادا پرۆسه‌ی سیاسی عێراق خنكاوە، بۆیە دەبێت قەوارە سیاسیەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بگه‌رێنەوە بۆ دەستورو رێککەوتنەکانی پێشوو تر.
-ئاوێنە
