عێراق بەبەھای ٤ ملیار دۆلار چەک لە روسیا دەکڕێت
بەڵگەنامەکان دەریدەخات کە گرێبەستەکان لەمیانەی سەردانێکی بریکاری وەزیری بەرگری عێراق بۆ روسیا رێکەوتنی لەسەر کراوە لە مانگی نیسان و تەموزی رابردوودا، ھاوکات ھیچ رونکردنەوەیەک لەبارەی ناوەڕۆکی گرێبەستەکانەوە ئاشکرا نەکراوە
ھەر لەوبارەیەوە رۆژنامەی فیدوموستی روسی بڵاویکردەوە، لە کۆتایی مانگی رابردوودا گرێبەستێکی سەربازی لەنێوان ھەردولا بەبەھای ٤.٣ ملیار دۆلار ئیمزا کراوە پێش سەردانی مالکی بۆ روسیا.
رۆژنامەکە رونیشیکردۆتەوە کە، ناوەڕۆکی گرێبەستەکان بریتین لە ٣٠ ھەلیکۆپتەری شەرکەرو ٤٢ سەکۆی ھەڵدانی موشەک.
جێی ئاماژەیە ئەگەر ناوەڕۆکی ئەم گرێبەستە راست بێت ئەوا عێراق دەبێتە یەکێک لە کڕیارە گەورەکانی کڕینی چەک لە روسیا.
