مالیكی: حكومەتی شەراكەتی نیشتیمانی كۆتایی دێت

مالیكی: حكومەتی شەراكەتی نیشتیمانی كۆتایی دێت
6 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، ڕایگەیاند كە بۆ قۆناخی دواتر ئەو كار دەكات بۆ ئەوەی حكوومەتی زۆرینە پێك بهێنن و كۆتایی بە حكوومەتی شەراكەتی نیشتیمانی بهێنێت، چونکە شەراکەت حکوومەتی پەک خستووە.
مالیكی لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی \"ڕووسیا ئەلیەوم\"" كە لە سەروبەندی چوونیەتی بۆ ڕووسیا، دوێنێ هەینی جەختی لە پێویستیی حكوومەتێكی زۆرینەی سیاسی لە داهاتوودا كردەوە \""بۆ ئەوەی تێكەڵ بە ڕۆحی دیموكراسی ببێت لەپێناو كۆتاییهێنان بە عەقڵیەتی، دەبێ كەمینە لەسەر حیسابی پارێزگاریكردن لە خۆی حوكمی زۆرینەی گەلی عێراق بكات.\""
سەرۆكوەزیرانی یعَراق دەڵێت ئەگەرچی حكوومەتی شەراكەتی نیشتیمانی لە ڕابردوودا پێویستییەك بووە بۆ كۆكردنەوە ی هێز و لایەنەكان لە حوكمڕانەتیكردنی عێراقی دوای 2003ـدا، بەڵام لە ئێستادا حكوومەتی پەك خستووە و تایبەت لە كڕینی چەك و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكاندا حكوومەت هیچی بۆ ناكرێت.
لەبارەی قەیرانی سووریایشەوە نووری مالیكی گوتی كە عێراق وڵاتێكە كە زۆرترین كاریگەریی دۆخی سووریای بەسەرەوەیە. گوتیشی كە لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا دەستپێشخەرییەكان و لە چوارچێوەی ئەوانیشدا پێشنیازی یەكەمی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب و بەیاننامەی ژنێف دەخاتە بەر باس.
زیاتر گوتی، هەندێك وڵات بە بڕیارەكانی كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەب و بەیاننامەی ژنێفەوە پابەند نەبوون كە هەر چارەسەرێكی سەربازی و هاوكاریكردن لە ڕووی چەكەوە ڕەت دەكاتەوە؛ ئاماژەیشی دا كە ئەو وڵاتانە كۆمەكی سەربازی و چەك بە ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەدەن، ئەمەیش مانای وایە قەیرانی سووریا قووڵتر دەبێتەوە.
ئەو جەختیشی كردەوە \""ئەو ئاگرەی لە سووریا هەڵگیرساوە تەنیا لە سنووری سووریا نامێنێتەوە و سنوور دەبڕێت و دواتر كاریگەریی بەسەر جیهانەوە دەبێت؛ چونكە ئەو ناوچەیە گرنگترین ناوەندی وەبەرهێنانی وزیەیە لە جیهاندا.\""
"
Top