3 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)– هاوكات هه‌ر له میانه‌ى دیداره‌كه‌دا مالیكى به وه‌زیرى به‌رگرى ڕاگه‌یاندوه كه هاوكارى و نێوانیان زۆر گرنگه ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى چه‌سپاندنى سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه‌دا كه به جۆرێك كه خه‌ریكه هاوپه‌یمانه‌كه‌مان له سووریا له ناو ده‌چێت و ته‌واوى كارته سیاسیه‌كان تێكه‌ڵ به یه‌كترى ده‌بن و له به‌رامبه‌ر ئه‌م لێدوانه‌ى مالیكیش به گووته‌ى سه‌رچاوه‌كان ئه‌حمه‌د وه‌حیدى به مالیكى ڕاگه‌یاندووه كه ده‌بێت هاوسۆز و پشتگیرى له تاران بكات پێش ئه‌وه‌ى پشتگیرى له واشنتۆن بكات.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه هه‌ر به پێى سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، وه‌زیرى به‌رگرى ئێران به فشار و پاڵه‌په‌ستۆ داواى له مالیكى كردووه و كه په‌رده پۆشى ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیانه بكات كه به خاك و ئاسمانى عێراق تێپه‌رده‌بن.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د وه‌حیدى له كاتێك دایه كه دوێنێ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ڕایانگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كى ئێرانی‌یان پشكنیوه كه به‌ره‌و دیمه‌شق ده‌چوو.