مالكی متمانه‌شی به دۆسته‌كانی نیيه
عیزه‌ت شابه‌نده له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێكهاته‌كانی ناو فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌دواین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیاندا رێكه‌وتن له‌سه‌ر ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری.
وتیشی، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ده‌وڵه‌تی یاسا تا كۆتایی دڵنیایه له هاوپه‌یمان و دۆسته‌كانی و له‌كاتی ده‌نگاندا هه‌ڵوێستیان گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت.
شابه‌نده‌ر كه به‌كه‌سێكی نزیك له نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر داده‌نرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌وڵه‌تی یاسا هیچی له‌ده‌ست نایه‌ت ئه‌گه‌ر كوتله‌كان ئاماده نه‌بن ده‌نگ بده‌ن له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه، به‌ڵام ده‌توانن به‌گه‌لی عێراقی بڵێن، كه ئه‌و لایه‌نه‌یه رێگا له‌به‌رده‌م خزمه‌تكردن و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌گرێت.
له‌ئێستادا هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئیئتلافی عێراقیه رازی نین ده‌نگ بده‌ن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابووریی بۆ چه‌ندین جاریش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه دواخراوه.
-نەوا
