نوێنەرێکی کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق:دروستکردنی حکومەتی زۆرینە قسەی بێ مانایە

نوێنەرێکی کورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق:دروستکردنی حکومەتی زۆرینە قسەی بێ مانایە
دوای ئەوەی لەکاتی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای ژێرخانی ئابووری لیستی عێراقییە و هاوپەیمانیی کوردستانی هۆڵی پەرلەمانیان بەجێهێشت، ئەمڕۆ پەرلەمانتارێکی لیستەکەی مالکی ڕایگەیاند: بۆ ئەم ڕەوشەی ئێستای عێراق، حکومەتی زۆرینە تاکە بژاردەیە. لەبەرانبەر ئەوەشدا پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی کوردستانی ده‌ڵێت: ئەم قسه‌یه‌ بێ مانایە و دروست کردنی حکومەتی زۆرینە خەیاڵ خاوییە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی هاوپەیمانیی کوردستانی، سیروان ئەحمەد، لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر، گوتی: \"ئەو عێراقەی ئێستا به‌ رێککه‌وتن دروست بووە و بەبێ ڕێکەوتنیش بەهیچ جۆرێک نابێت. ئەوانەش خەیاڵیان خاوە کە دەڵێن حکومەتێکی زۆرینە دروست دەکەین و دروست کردنی حکومەتێکی لەو شێوەیە ئاژاوە دروست دەکات\"".

سیروان ئەحمەد، گوتی:\""حکومەتەکەی ئێستا به‌ تەوافوقە و کێشە لە نێوان لایەنەکاندا هەیە، ئینجا چۆن ببێتە حکومەتێکی زۆرینە؟ ئەوەشی که‌ لەو بارەیەوە دەگوترێت، قسەی بێ مانایە و بۆ هەڵمەتێکی ڕاگەیاندن بەکار دەهێنرێت وهیچیان پێ ناکرێت\"".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بۆئەوەش کرد: \""ئێستا دەسەڵات لەژێر دەستی نوری مالکییە و پارە و هێزی لەبەر دەستایە، بۆیە هێز حکومه‌ت دروست دەکات و کۆی دەکاتەوە و ڕۆژانە لەناوچەکەدا ئاڵۆزی دروست دەکات\""."
Top