ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق خوێندنەوە بۆ 7 پڕۆژەیاسا دەكا
سەعید رەسوول خۆشناو بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، كارنامەى دانیشتنەكەى ئەمڕۆی پەرلەمانى عێراق لە 7 بڕگە پێك هاتووە كە 5یان خوێندنەوەى یەكەمە و ئەوانى تریش دووەم خوێندنەوەیان بۆ دەكرێ.
خۆشناو گوتى، سەرەتا خوێندنەوەى یەكەم بۆ پڕۆژەیاساى ئەندامبوونی عێراق لە رێككەوتننامەی ناودەوڵەتی بۆ سەركوتكردنى هێرشەكان بەبۆمب، هەروەها 2 پڕۆژەیاساى تایبەت بەرێككەوتنامەى نێوان عێراق و ژاپۆن لەبارەى قەرز.
پتر گوتى، هەر لەو دانیشتنەدا خوێندنەوەى یەكەم بۆ پڕۆژەیاساى هەمواركردنى دووەمى یاساى تاریفەى گومگری دەكرێ لەگەڵ پڕۆژەیاساى دیاریكردنى ماوەى بەڕێوەبردنى پۆستەكان بەوەكالەت.
\"شەشەم كارنامەى كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆ خوێندنەوەى دووەم بۆ یاساى بەزۆری لێكردنى هاووڵاتییانى عێراقی بۆ گۆڕینی نەتەوەكەیان\"" خۆشناو گوتى.
هەروەها گوتی، دوایین كارنامەى كۆبوونەوەكەى ئەمڕۆ خوێندنەوەى دووەمە بۆ پڕۆژەیاساى ئازادى رادەربڕین و گردبوونەوە و خۆپێشاندانى ئاشتیانە.
ئاكانیوز"
