پەرلەمانتارێک: لەم قۆناغەدا کێشەکانی عێراق چارەسەر نابن

پەرلەمانتارێک: لەم قۆناغەدا کێشەکانی عێراق چارەسەر نابن
سەرەڕای هەوڵەکان تائێستا کێشە سیاسییەکانی عێراق چارەسەر نه‌کراون و لایەنە سیاسییەکانیش ڕۆژانە چەندین ناکۆکیی نوێ لەنێوانیاندا سەرهەڵدەدات. بە بروای نوێنەرێکی کوردیش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەم قۆناغەدا کێشەکانی عێراق چارەسەر نابن و دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی داهاتوو.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی، ئەشواق جاف، لەلێدوانێکی تایبەت بۆئاژانس و ڕادیۆی پەیامنێر گووتی:\"ژمارەیەک کێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا هەن و پێشم وانییە کێشەکانی عێراق لەم قۆناغەدا چارەسەر بکرێن، بۆیە چارەسەری ئەو کێشانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دوادەخرێت\"".

ئه‌شواق جاف، گوتی:\""ئێمە وەکو کورد ڕازی نین لەسەر ئەوەی چارەسەری کێشەکانی ئێستای عێراق بۆ دوای هەڵبژاردنی داهاتوو دوابخرێن، بۆیە دەمانەوێت کێشەکان بەشێوەی سیاسی چارەسەر بکرێن و ئەمەش لەکاتێکدایە لیستی عێراقیەش لەم قۆناغەدا داوای چارەسەری کێشەکانی کردووە\"".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت:\""پێم وانییە مالکی نیازی ئەوەی هەبێت کێشەکان چارەسەر بکات و بڕواشم وایە لایەنێک هەیە دەیەوێت چارەسەری ئەو کێشانە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو دوابخرێت تاکو بەکاری بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بهێنێت \"".
"
Top