سەرۆك بارزانی نەیهێشت پێشنیازەكەی ئۆباما سەربگرێت سەبارەت بە دەركردنی تاڵەبانی لە پۆستەكەی
ژەنەراڵی خانەنشینكراوی ئەمریكی بێرنارد تراینۆر، لە كتێبێكدا كە چاوەڕێدەكرێت بەم نزیكانە بكەوێتە بازاڕەوە و رۆژنامەی (نیویۆرك تایمز) لە رۆژی 23ی ئەو مانگەدا پوختەیەكی لێ بڵاوكردووەتەوە، باسی وردەكارییەكانی قۆناخی بەر لە كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق دەكات و ئەوە دەگێڕێتەوە كە بیرۆكەی لابردنی تاڵەبانی و دانانی عەللاوی لەلایەن جۆزێف بایدن، جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە خراوەتەڕوو. دواتر، ئۆباما بە تەلەفۆن پەیوەندی بە تاڵەبانییەوە كردووەو پێشنیازەكەی پێگەیاندووە، بەڵام تاڵەبانی رەتیكردووەتەوە. لە كۆبوونەوەیەكی گەورە كاربەدەستانی ئەمریكاشدا بایدن دەربارەی پۆستی تاڵەبانی دوای وازهێنانی لە سەرۆكایەتی كۆمار، گوتوویەتی \""با بیكەینە وەزیری دەرەوە\"".
-رووداو"
