عێراق داوا لە هاووڵاتیانی دەكات چارەنووسی بێسەروشوێنانی جەنگی كەنداو ئاشكرا بكەن

عێراق داوا لە هاووڵاتیانی دەكات چارەنووسی بێسەروشوێنانی جەنگی كەنداو ئاشكرا بكەن
19 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- هەردوو وەزارەتی دەرەوەو مافی مرۆڤی عێراق داوایان لە هاووڵاتیان كرد زانیاریان ڵێبدەن دەربارەی ئەو كەسانەی لە جەنگی كەنداو بێسەروشوێن بوونەو چارەنووسیان دیار نییە چ بە زیندووێتی بێت، یان ئەگەر شوێنی گۆڕو روفاتەكانیان ڵێدەزانن،.
ئەو دوو وەزارەتە لە بەیاننامەیەكدا روونیان كردەوە كە ئەوانەی بێسەروشوێنن و چارەنووسیان دیار نییە بریتین لە373 كەس و تا ئێستاش تەنیا 236 یان دۆزراونەتەوە،ڵێدانی زانیاری و ئاشكراكردنی شوێنی ئەو بێسەروشوێنانەشیان بە ئەركێكی ڵیرۆزی نیشتمانی لەقەڵەم دا.
لەلای خۆشیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووڵاتی كردەوە كە حكومەتی عێراق هەوڵ وكۆششی زۆری داوە بۆ دۆزینەوەی روفاتی ئەوانەی لە جەنگی كوەیت بێسەروشوێن بوونە.
لەكۆتایی بەیاننامەهاوبەشەكەی هەردوو وەزارەتی دەرەوەو مافی مرۆڤی عێراقدا هاتووە كە ئاشكراكردنی زانیارییەكان لەسەر بێسەروشوێنانی جەنگی كەنداو خزمەتێكە بۆ وڵات و لە هەمانكاتیشدا رزگاربوونە لە شوێنەواری ئەو ستەم و تاوانانەی دەستی رژێمی ڵێشوو، هەروەها ڵارێزگاری كردنە لەناوبانگیی نیشتمانیی عێراق.
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقیش نەسیر ئەلعانی ڵێشتر ئاماژەی بەوەدابوو كە گەلی عێراق زۆر بە ڵەرۆشە بۆ بەلاوەنانی ئەو بەربەست و ئاریشانەی دێنە بەردەم گەڕاندنەوەی ڵێوەندییەكانی نێوان عێراق و كوەیت وهەوڵەكانیش لەم ڵێناوەدا درێژەی هەیە .
Top