فازل میرانى: عێراق نه‌یتوانیوه ئاسمان و سنووره‌كانى بپارێزێت
سه‌باره‌ت به شۆڕشى مه‌زنى ئهیلوول ، فازل میرانى سه‌ره‌تا رێز‌و نوازشى بۆ ههڵگیرسهران و شه‌هیدانى شۆڕشى ئهیلوول دانا ، له سه‌روشیانه‌وه بارزانى نه‌مر ، دواتر رایگه‌یاند: شۆرشى ئهیلوول وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك ماوه و درێژه‌ى هه‌یه و وه‌ك هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك و چوارچێوه‌یه‌كیش ئه‌م قوتابخانه‌یه قابیلى گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنه و گوتیشى: هه‌ڵگیرسانى شۆڕشى ئهیلوول ده‌رئه‌نجامى ئه‌و زولم و زۆردارییه بوو كه له ساڵى هه‌زارو نۆسه‌د و شێست و یه‌ك گه‌لى كورد له‌لایه‌ن حكوومه‌تى ئه‌و كاتى عێراق دووچارى بوو.
سه‌باره‌ت به ره‌وشى ئه‌منى عێراق دواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ، فازل میرانى رایگه‌یاند: هه‌ر له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پێشبینى ده‌كرا، ره‌وشى ئه‌منى عێراق به تایبه‌تى له رووى ئاسمانى و سنوورییه‌وه خراب بێت، ئه‌وه‌تا تا ئێستا وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق نه‌یتوانیوه له رێگاى دانانى سیسته‌مى رادار ئاسمانى عێراق له به‌زاندنى فرۆكه‌ى جه‌نگى وڵاتانى دراوسێ بپارێزێت و له رووى سنووریشه‌وه هه‌روه‌ها نه‌توانراوه سنووره‌كانى عێراق له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه بپارێزرێت ، له كاتێكدا پێشتر نه‌ده‌بینرا نه خاك و نه سنوور و نه ئاسمانى عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانى دراوسێیه‌وه ببه‌زێندرێت، چونكه ئه‌و كاته به شێویه‌كى یاسایى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاندبوو، كه ئه‌وان له پاراستنى ئاسمان و خاك و سه‌روه‌رى عێراق به‌رپرسیارن.
