سەرانی رژێمی پێشوو دادگایی دەكرێن
محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی، وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراقی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كاره‌كانی كۆنگره‌ی به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی تاوانه‌كانی رژێمی پێش‌و له ژنێڤ ده‌ستیپێكردوه و ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، كه مه‌به‌ست له كۆنگره‌كه به‌ده‌ستهێنانی دانپیانانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه به‌و تاوانانه‌ی كه رژێمی پێش‌و ده‌رهه‌ق به‌رۆڵه‌كانی گه‌لی عێراقی ئه‌نجامیداون.
له‌باره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌شی كه داڵده‌ی سه‌رانی رژێمی پێشویان داوه، ناوبراو وتی: كۆمه‌ڵێك وڵات و رێكخراو رێگرن له به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی تاوانه‌كانی رژێمی پێش‌و.
وه‌زیری مافی مرۆڤی عێراق، ته‌ئكیدی له‌وه‌ش كرده‌وه: زۆرێك له تاوانبارانی‌رژێمی پێش‌و له وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه ده‌ژین، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین مه‌به‌سته‌كانی كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش ناچاركردنی ئه‌و وڵاتانه‌یه به راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه و دادگاییكردنیان له ناوخۆی عێراقدا.
