تاڵەبانی گەشتەوە سلێمانی
ئەمڕۆ ئێوارە جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی نێودەوڵەتی گەیشتەوە شاری سلێمانی و بڕیارە تا ماوەی چەند رۆژێك لەو شارە بمێنێتەوەو پاشتر بەرەو بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێ بكەوێ.
پێشتر لە لێدوانێكدا، سەرچاوەیەكی نزیك لە نووسیگەی سەرۆككۆمار بە (گوڵان میدیا)ی راگەیاندبوو كە تاڵەبانی ئێستا لە بارێكی تەندروستی زۆر باشدایە و دەتوانێ بە پێیەكانی بڕوات و بەپێی رێنمایی پزیشكی ئەو مۆڵەتەی پێ دراوە كە بگەڕێتەوە وڵات.
جەلا تاڵەبانی، سكرتێری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق پێش چەند مانگێك بەهۆی نەخۆشیەوە روویكردە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ لەو ماوەیەدا لەژێر سەرپەرشتی پزیشكی بووە، لەو ماوەیەدا نەشتەرگەری بۆ چۆكی قاچی چەپی كراوە و بەرنامەیەكی تۆكمەی بۆ دانراوە تاوەكو كێشی لەشی بهێنێتە خوارەوە، ئەم ئێوارەیە گەڕایەوە شاری سلێمانی.
