په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سند كرد
شوان محه‌مه‌د ته‌ها راگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له‌ئێسته له‌دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق درا.
روونی كرده‌وه، هه‌ر یه‌ك له‌سیروان ئه‌حمه‌د، سرور عه‌بد، سه‌فا ئیبراهیم، میقداد حوسێن، موخلس جه‌عفه‌ر، وائیل محه‌مه‌د، موحسین جهبارسهریهست مسته‌فا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بوون به‌ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
گوتی، هه‌ر له‌دانیشتنه‌كه‌ی ئهمرِۆ به‌هۆی ساغ نه‌بوونه‌وه‌ی پێدانی كورسی نۆیه‌م به نه‌ته‌وه‌ی توركمان یان مه‌سیحی ده‌نگدان له‌سه‌ر نۆیه‌م ئه‌ندام بۆ كاتێكی تر دواخرا، هه‌ر یه‌ك لهدڵشاد كه‌مال له‌نه‌ته‌وه‌ی توركمان و یوبر یۆنیا له‌مه‌سیحیه‌كان پاڵاوتبوون بۆ بوون به ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵا به‌ڵام به‌هۆی یه‌كلایی نه‌بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورسی نۆیه‌م به توركمان یاخۆ مه‌سیحی بدرێ په‌سندكردنی یه‌كێكیان بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخرا، نوێنه‌رانی كورد له كۆمسیۆنی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان بریتین له سیروان ئه‌حمه‌د و سه‌ربه‌ست مسته‌فا.
