عێراقیه؛ ده‌نگ به پرۆژه‌كه‌ی مالیكی نادات
حه‌یده‌ر مه‌لا، وته‌بێژی لیستی عێراقیه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لیسته‌كه‌یان ده‌نگ به پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابوری نادات ئه‌گه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی تێدا نه‌كرێت و ئه‌و ناوچانه دیارینه‌كرێت كه پرۆژه ستراتیژیه‌كانی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ پێوسته پرۆژه ستراتیژیه‌كان له بورای نیشته‌جێبون و ته‌ندورستی و په‌روه‌رده‌دا بێت، هه‌ست به دژیه‌كیه‌كیش ده‌كرێت له ره‌شنوسه‌كه‌دا و داوایكرد ئه‌و ناوچانه له‌روی جوگرافیه‌وه دیاری بكرێت كه ئه‌و پرۆژه ستراتیژیانه‌ی تێدا ئه‌نجامده‌درێت كه له ره‌شنوسی یاساكه‌دا هاتوه.
به‌وته‌ی حه‌یده‌ر مه‌لا، یه‌كێك له وه‌زیره‌كان جه‌ختیكردوه‌ته‌وه نه‌وتی عێراق ده‌درێته ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ته‌به‌نی پرۆژه‌كه‌یان كردوه، ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وه كارێكی مه‌ترسیداره.
ئه‌مڕۆ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه یاسای ژێرخانی ئابوری عێراق و داوای له په‌رله‌مانتاران كرد رۆژی دوشه‌ممه ده‌نگ به پرۆژه‌كه بده‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌ت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی قه‌رزبه‌خشی وه‌كو ژاپۆن و كۆریا و چین ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ستراتیژی ژێرخانی ئابوری.
پرۆژه ژێرخانی ئابوری له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ئاماده‌كراوه، كه به‌بڕی (37) ملیار دینار پرۆژه‌ی ستراتیژی وه‌كو هێڵی شه‌مه‌ندۆفێر و یه‌كه‌ی نیشته‌جێیبون و پرۆژه‌ی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌یی و پیشه‌سازی و دروستكردنی كارگه له خۆده‌گرێت، له‌رێی قه‌رزی درێژخایه‌نه‌وه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و وڵاتانی بیانی له عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
-سبەی
