مورسی سەردانی عێراق دەكات

مورسی سەردانی عێراق دەكات
16 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا)- بەمەبەستی پەرەدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات، سەرۆکی میسر لە چەند هەفتەی داهاتودا سەردانی عێراق دەکات.
شەریف شاهین، باڵیۆزی میسر لە بەغدا لە لێدوانێکیدا بە رۆژنامەی (حەیات) راگەیاندوە، لەمساڵداو لەماوەی چەند هەفتەی داهاتودا محەمەد مورسی سەرۆکی میسر سەردانی عێراق دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج لە سەردانەکە هاوکاری کردنی هەردو وڵات و پەرەدان بە پەیوەندییەکان و هەماهەنگی نێوانیانە، لە هەڵوێستەکانیاندا سەبارەت بە پرسە سیاسییەکانی ناوچەکەو جیهان.
پێشتریش ناوبراو ئەوەی ئاشکراکردبو، سه‌رۆكی‌ میسر به‌نیازه‌ سه‌ردانی‌ ژماره‌یه‌ك وڵاتی عه‌ره‌بی‌ بكات، لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی عێراق دەکات.
Top