ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق ژمارەى ئەندامانى كۆمسیۆن یەكلایی دەكاتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق ژمارەى ئەندامانى كۆمسیۆن یەكلایی دەكاتەوە
13 ئەیلوول/سێپتێمبەر (گوڵان میدیا) ـ ئەمڕۆ پێنجشەم سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق راى گەیاند، پەرلەمانى عێراق لە 21مین دانیشتنى خۆیدا دەنگ لەسەر 7 پڕۆژەیاسا دەدا، كە گرینگترینیان هەمواركردنى یاساى كۆمسیۆن و لێبوردنى گشتی و دادگەى فیدراڵییە، هەر چەندە بەهۆى ناكۆكی سیاسیی لەسەر زۆبەیان هەیە.
سەعید رەسوول خۆشناو بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، كارنامەى ئەمڕۆی پەرلەمان كۆمەڵێك پڕۆژەیاساى گرینگی تێدایە كە دەخرێنە دەنگدان بەو مەرجەی كە كۆدەنگى بارستەكانى لەسەر بێ، بەڵام شیمانەى هەیە دەنگ لەسەر هەندێكیان نەدرێ.

خۆشناو گوتى، كارنامەكە برێتییە لە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساكانى، هەمواركردنى یاساى كۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆخى هەڵبژاردنەكان، پڕۆژەیاساى گەیاندن و زانیاری، پڕۆژەیاساى لێبوردنى گشتی پڕۆژەیاساى وەزارەتى زانست و تەكنەلۆجیا.

پتر گوتى، هەروەها دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساى دادگەى فیدراڵی پڕ مشتومڕ لەسەر دەدا لەگەڵ پڕۆژەیاساى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەری.

\"دوایین كارنامەى ئەمڕۆ برێتییە لە تاوتوێكردنى پرسی رۆڵی چاودێریی ئەنجوومەنی نوێنەران\"" خۆشناو گوتی. "
Top