بەریتا دەڵێ بەردەوام دەبین لە هاوكاریەكانمان بۆ عێراق
ویلیام هیگ پاش ئەوەى شەوى رابردوو گەیشتە بەغداى پایەتەختى عێراق و لە وتەیەكدا جەختى لە بەهێزكردنى پێوەندییەكانى نێوان بەغدا و لەندەن كردەوە، تۆڕى دەنگوباسى (بى بى سى) ئەم هەواڵەى گواستەوە.
وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا گوتى \"دڵخۆشم لە بەغدا جەخت لە پێوەندییە مێژووییەكانى نێوان بەریتانیا و عێراق و بەردەوامى لە هاوكاریی ئابوورى و پێوەندیی راهێنان لە نێوان هەردوو وڵات دەكەمەوە\"".
بڕیارە هیگ لەم سەردانەى لەگەڵ گەورە بەرپرسانى عێراق لەوانە نوورى مالیكى سەرۆك وەزیران و هۆشیار زێبارى وەزیرى دەرەوەى عێراق گفتوگۆ بكا.
هیگ لەوبارەیەوە گوتى \""هیوادارم لەگەڵ نوورى مالیكى و هۆشیار زێبارى گفتوگۆ بكەم و لەو دیدارەدا لەبارەى پاڵپشتیی بەریتانیا لە پرۆسەى سیاسیی عێراق و چۆنیەتى كارى كۆمەڵگەى ناودەوڵەتى و هاوكاریی وڵاتانى تر بۆ كۆتاهێنان بە توندوتیژییەكان لە سووریا گفتوگ دەكەین\"".
وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا راى گەیاند \""ئەنجامدانى هێرشى تیرۆریستى لە عێراق ئەوە پێشان دەدا كە كەسانێك دژى پێشكەوتنى عێراقن و بەریتانیا پاڵپشتى لە هەوڵەكانى حكوومەت و گەلى عێراق دەكا بۆ بەرەوپێشچوونى پرۆسەى سیاسى و سەقامگیرى لەم وڵاتەدا\""."
